کەی تۆم دیوە؟ کەی ئەتناسم؟ کەی؟ کەی؟ کەی؟دڵداری چی؟ پەیمانی چی؟ حەی؟ حەی؟ حەی؟وەک سیحرباز هاتووی بەندی دەلەسەئەخەیتە پێم، دیلم ئەکەی، نا بەسە!بەس تەفرەم بە، بەس بە ئەفسوون گێلم کەبەس کوێرم کە، ئەمجا دوشمنشێلم کە!گوێم پڕ بووە لە ئەفسانەی دڵداریبە لەعنەت بێ زوهرەی جوانی و عەیاری!عومری جوانیم لە هێلانەی بێڕەنجا،چەن بێ تاسە، چەن ئاسوودە ئەگونجا؟تا ناسیمت، تا خۆت هاویشتە سەر ڕێمتا دێوجامەت ڕاگرت نیشانت دا پێمهاوار! تومەز لەودیو پەردەی گوڵگوڵینلە کارا بوو! بیری بەد، دەستی خوێنین!بە لەعنەت بێ زوهرەی جوانی سروشتی،دائەفلیقێ هەر دڵێ کەوتە مشتی!
چاوگی هست و سز...
ما را در سایت چاوگی هست و سز دنبال میکنید
برچسب:
نویسنده:
بازدید: 31
تاريخ: سه
شنبه
10 بهمن
1402 ساعت: 18:00